Cîhan
زۆربەی وێب سایتە فەرمییەکانی ئێران هاک کران
زۆربەی وێب سایتە فەرمییەکانی ئێران هاک کران
دوا بە دوای هێرشەکانی سەر لە بەیانی ئەمڕۆی هەر دوو ووڵاتی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر زۆربەی دامو دەزگا گرینگەکانی حکوومی و سەربازی زۆربەی ماڵپەڕە بەرمییەکانی دەوڵەتی ئێران هاک کران.
هەروەها بەرپرسێکی ئێرانی ڕایگەیاندووە : خۆمان بۆ ووڵامدانەوەیەکی وێرانکەر ئامادە دەکەین
بەرزترین ئاستی هۆشداری بێ وێنە لە ناوچەکە
کەناڵی ١٢ی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە؛
"هەموو بەرپرسانی باڵای ئێران لە بانکی ئامانجدان"
دوابەدوای پەرەسەندنی گرژییەکان، میدیاکانی ئیسرائیل بە پشت بەستن بە سەرچاوە ئەمنییەکان و سیاسییەکان ڕایانگەیاندووە کە پلانە نوێیەکان هیچ سنوورێک بۆ ئامانجەکان لەخۆناگرن و هەموو بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران وەک ئامانجی ئەگەری بۆ هەر چالاکیەکی سەربازی یان ئۆپراسیۆنی دەستنیشان کراون.