TR KU SO
FB X
Cîhan

زیاتر لە 100 باڵیۆزخانەی ئەمریکا بێ باڵیۆز ماونەتەوە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 16 Mayıs 2026 06:48

PeyamaKurd - زیاتر لە 100 باڵیۆزخانەی ئەمریکا بێ باڵیۆز ماونەتەوە

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت ژۆرناڵ بڵاوی کردەوە، نزیکەی ١٨ مانگ بەسەر خولی دووەمی ترامپ دا، زیاتر لە ١٠٠ پۆستی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بە بەتاڵی ماونەتەوە، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی یە کە دیپلۆماتکاران دەڵێن دەتوانێت کاریگەری واشینتۆن لە سەرانسەری جیهان دا لاواز بکات.
بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵەی خزمەتگوزاری دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆی ١٩٠ پۆستی باڵیۆزخانەی ئەمریکا تا ئێستا ١١٥ پۆست باڵیۆزێکی پشتڕاست کراوەیان نییە. هەروەها ووڵاتانی وەک سەعوودیە، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، قەتەر، عێراق، کۆوەیت، ئۆکراین و ڕووسیاش لەناو ئەو پۆستە سەرەکییانەدان و لە ئەفریقیاش لە کۆی 51 باڵیۆزخانەی ئەمریکا 37 باڵیۆزخانەی بێ باڵیۆزن.

Paylas: