TR KU SO
FB X
Cîhan

سزای بەریتانیا بۆ سەر ١٢ کەس و دامەزراوەی سەر بە کۆماری ئیسلامی

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 13 Mayıs 2026 06:05

PeyamaKurd - سزای بەریتانیا بۆ سەر ١٢ کەس و دامەزراوەی سەر بە کۆماری ئیسلامی

دەوڵەتی بەریتانیا سزای نوێی بەسەر ١٢ کەس و دامەزراوە کە پەیوەندییان بە ئێران ەوە هەیە، سەپاند.
بەپێی ڕاپۆرتی "ڕۆیتەرز"، ئەم کەسانە بە "بەشداری لە کردەوەی دوژمنکارانە" لە دژی بەریتانیا و چەند ووڵاتێکی دیکە تۆمەتبار كراون.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە کە ئەم کردەوە دوژمنکارانەیە پێک دێت لە "داڕشتنی پیلانی هێرش و خزمەتگوزاری دارایی بەو گرووپانەی کە هەوڵی ناسەقامگیرکردنی بەریتانیا و ووڵاتانی دیکە دەدەن".

ئەم سزایانە بریتین لە بلۆککردنی سەرجەم دارایی و حیسابە بانکییەکانی ئەو کەسانە و هەروەها قەدەغەکردنی سەفەرکردنیان بۆ ناو خاکی بەریتانیا.

هاوکات گرووپێکی ئیسلامی بە ناوی "حرکة أصحاب الیمین الإسلامیة" کە گومانی پەیوەندییان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لێ دەکرێت، بەرپرسیارییەتی ئەم هێرشانە و چەندین کردەوەی هاوشێوەیان لە ووڵاتانی ئەورووپادا لە ئەستۆ گرتووە.
 

Paylas: