TR KU SO
FB X
Cîhan

عەلی زەیدی لەگەڵ شاندێکی عێراق سەردانی ئەمریکا دەکات

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 13 Temmuz 2026 04:45

PeyamaKurd - عەلی زەیدی لەگەڵ شاندێکی عێراق سەردانی ئەمریکا دەکات

بڕیار وایە ئەمڕۆ عەلی زەیدی لەگەڵ شاندی عێراق سەردانی ئەمریکا بکات کە وەزیری دارایی یەکێک دەبێت لە وەفدەکە .
بەگوێرەی زانیارییەکان، وەزیری دارایی بڕیاری ناردنی مووچە واژوو دەکات بەڵام بەمەرجی ناردنی 120 ملیار بۆ بەغداد یان بە لێبڕینی هەمان بڕ کە نیوەی داهاتی هەرێمە .
پێشتر شاندی هەرێم، دارایی عێراقی لە کەم بوونەوەی داهاتەکانی ئاگادارکردەوە و دوای کرد پێداچوونەوە بۆ کەم کردنەوەی بەشە داهاتی خەمڵێندراوی هەرێم بکات کە بڕیارە مانگانە بنێردرێت بۆ دارایی عێراق بەڵام ئەم پێشنیارە لەکۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەت کرایەوە و بڕیار درا چاوەڕوانی هەرێم بکرێت لەناردن و پابەندبوونی هەرێم بە ڕێکەوتنەکانی پێشووتریەوە لەگەڵ بەغداد .
پەرلەمانتارێکی کورد لەم بارەیەوە رایگەیاند کە وەزیری دارایی عێراق لە کۆبوونەوەکانی هەفتەی ڕابردوودا بەڕوونی شاندەکانی هەرێمی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی ئەگەر بەشە داهاتی ناوخۆ ڕەوانەی بەغدا نەکرێت ئەوا بە لێبڕینەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت.

Paylas: