TR KU SO
FB X
Cîhan

نیۆیۆرک تایمز : بۆ ماوەیەکی زۆر باجی قورسی شەڕ لەگەڵ ئێران دەدەین

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 29 Nisan 2026 05:16

PeyamaKurd - نیۆیۆرک تایمز : بۆ ماوەیەکی زۆر باجی قورسی شەڕ لەگەڵ ئێران دەدەین

ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێک دا هۆشداری دەدات کە تێچووەکانی ئەمریکا لە شەڕی ئێران دا زۆر زیاتر لەو کاتە دەخاێنێت کە شەڕە مەیدانییەکان تێیدا ڕوودەدەن و ئەو جەنگانەی ئەمریکا خۆی تێوەدەگلێنێت هەمیشە دەستپێکێکی ئاسان و کۆتایی یەکی زۆر سەختیان هەبووە ڕێک وەک ئەم ململانێیەی ئێستا
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە مەترسییەکی گەورە هەیە ڕای گشتی تێ نەگەن تێچووی ڕاستەقینەی ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە چەندە و چۆن بەشێکی زۆری ئەو پارانە یان دەچێتە گیرفانی ساختەکارانەوە یان لە کاروباری لاوەکی دا بەفیڕۆ دەچێت و جەختیش دەکاتەوە کە ئەزموونی شەڕەکانی عێراق و ئەفغانستان سەلماندیان کە تێچووە ڕاستەقینەکان هەمیشە زۆر زیاترن لە خەمڵاندنە سەرەتایی یەکان
نیویۆرک تایمز دەڵێت ئەم بارگرانییە دارایی یە بۆ ساڵانێکی زۆر لەسەر شانی ئەمریکا دەمێنێتەوە و باجەکەی تەنها تێچووی سەربازی نییە بەڵکوو شوێنەوارە ئابوورییە درێژخایەنەکان بۆ ماوەیەکی زۆر درێژە دەخاێنن و ئابووری ووڵاتەکە تووشی گرفت دەکەن بە جۆرێک کە نەوەکانی داهاتووش دەبێت باجی ئەم بڕیارانە بدەنەوە

Paylas: