هێرشی بەرفراوان کرایە سەر هێزەکانی سوپای پاسداران لە کاتی ڕێوڕەسمی ڕابەری باڵای ئێران لە مەشهەد
PeyamaKurd - هێرشی بەرفراوان کرایە سەر هێزەکانی سوپای پاسداران لە کاتی ڕێوڕەسمی ڕابەری باڵای ئێران لە مەشهەد
بە گویرەی زانیارییەکان تەقەکردن لە هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە کاتی ڕێوڕەسمی ناشتنی ڕابەری باڵای ئێران عەلی خامنەیی کە لە مەشهەد بەڕێوە دەچێت هاتووەتە ئاراوە .
وێنەکە تایبەتە بە بازگەی مەشهەد و ژمارەی كوژراوان تا ئێستا ٤ کەس ڕاگەێندراوە، بەڵام پێ دەچێت ژمارەی كوژراوان زیاتر بێت!
هێرشی چەکداری بۆ سەر خاڵەکانی پشکنینی دەورووبەری حەرەم
ڕاپۆرتەکان لە مەشهەد ئاماژە بەوە دەکەن، کەسانێکی چەکدار کە دەوترێت جل وبەرگی سەربازییان لەبەردا بووە، هێرشیان کردووەتە سەر دوو خاڵی پشکنینی دەورووبەری حەرەم.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هێرشبەرەکان دوای تەقەکردن لە هێزەکانی بەسیج و کارمەندە ئەمنییەکان کە لەوێ جێگیر بوون، لە ناوچەکە هەڵهاتوون. سەرچاوە خۆجەیی یەکان باس لەوە دەکەن کە لانیکەم چوار هێزی بەسیج کوژراون.