TR KU SO
FB X
Cîhan

واڵتز : چەک داماڵینی میلیشیا عێراقییەکان گورزێکی تر لە ڕژێمی ئێران دەدات

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 02 Temmuz 2026 06:35

PeyamaKurd - واڵتز : چەک داماڵینی میلیشیا عێراقییەکان گورزێکی تر لە ڕژێمی ئێران دەدات

باڵیۆزی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە بڕیاری حکوومەتی عێراق بۆ دیاری کردنی دوا مووڵەت بۆ چەکدانانی ملیشیاکانی حەشدی شەعبی كرد.

باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان مایک واڵتز ڕایگەیاند، "ڕێگایەکی دوورودرێژ" لەبەردەم عێراق دایە لە پرۆسەی چەک داماڵینی گرووپە شیعەکانی سەر بە ئێران، "بەڵام هەنگاوێکی مەزنە بۆ ئەوەی عێراقییەکان ووڵاتی خۆیان وەربگرنەوە. وە گورزێکی ترە بۆ ئێران."

حکوومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی پابەندی خۆی دەربڕیوە بە ئەنجامدانی هەنگاوی ڕژد لە کەرتی سەربازی ووڵاتدا، ئەویش بە چەککردنی هێزەکانی دەرەوەی حکوومەت و گێڕانەوەی دەستەڵاتی سەربازی بۆ دەوڵەت.

هەنگاوەکە لەلایەن واشینتۆن ەوە پێشوازی گەرمی لێ دەکرێت، بەو پێیەی بەرپرسانی حکوومەتی ئەمریکا دەڵێن بریکارەکانی سەر بە ئێران لە عێراق بوونەتە هۆی مەترسی ئاسایشی بۆ عێراق و تەواوی ناوچەکە.

Paylas: