TR KU SO
FB X
Cîhan

100 خوێندکاری زانکۆیەکی ئێران دوورخرانەوە

Navas Jan
Admin
📅 26 Ekim 2023 13:46

پەیامی کورد... 100 خوێندکاری زانکۆیەکی ئێران دوورخرانەوە

پێگەی هەواڵی ئەمیرکەبیر بڵاویکردووەتەوە، سەرۆکایەتی زانکۆی ئەمیرکەبیر لە تاران 100 کەس لە چالاکانی خوێندکاری ئەو زانکۆیەی دەرکردووە و لە مافی خوێندن بێبەری کراون.

دوو هەفتە لەمەوبەر 50 خوێندکاری ئەو زانکۆیە بانگ کرابوونە بەشی ئەمنی زانکۆ و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوەو هەڕەشەی دەرکردنیان لێکراوە.

لە ساڵی رابردوودا و پاش دەستپێکی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی و بەشداری چالاکانەی زانکۆ و خوێندکاران لەو شۆڕشەدا، سەدان مامۆستای زانکۆ و خوێندکار بە هۆی بەشداریکردنیان لە خۆپیشاندانەکان، یان پشتیوانیکردن لە خواستی خۆپیشاندەران لەسەر کار دەرکراون و بەشێکی زۆریان وڵاتیان بەجێ هێشتووە.

Paylas: