TR KU SO
FB X
Cîhan

پیاوێک لە بەسرە 12 ئەندامی خێزانەکەی کوشت و دواتر خۆشی کوشت

Arsalan
Editor
📅 09 Mayıs 2024 11:57

میدیا عێراقییەکان، بڵاویانکردەوە کە پیاوێک لە پارێزگای بەسرە 12 ئەندامی خێزانەکەی کوشت و دواتر خۆشی کوشت.

بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، ئەمشەو لە لە ناوچەی تەنومەی بەسرە پیاوێک دەستڕێژی گولـلەی لە سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی کردووە و سەرجەمیانی کوشتووە کە ژمارەیان 12 کەسە و لەنێویاندا ژن و منداڵیش هەیە و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو پیاوە لە بواری کڕین و فرۆشتن کاری کردووە و بەهۆیەوە قەرزێکی زۆری لەسەر کۆبووەتەوە و بەهۆیەوە ئەوکارەی کردووە.

Paylas: