عەفرین..سوپای تورکیا دەیان هاووڵاتی دەرفێنێت
لەشاری عفرینی رۆژئاوای کوردستان، سوپای توركیا و چەكدارە هاوپەیمانەکانی ، هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵان و دەیان كەسیان رفاندووە.
ئاژانسە هەواڵییەکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردووەتەوە، کە سوپای توركیا و چەكردارە هاوپەیمانەکانی ئەو سوپایە لەشاری عفرین بەزۆر دەچنە ناو ماڵی دانیشتوانی شارەکەو هاووڵاتییان دەڕفێنن و ئەشكەنجەیان دەدەن.
ئاماژە بەوشکراوە، كە دوای رفاندنی هاووڵاتییەک بەناوی (ئیسماعیل بیلال) لهێزەکانی سوپای تورکیا داوای (٥٠٠) هەزار لیرەی سورییان کردووە لەبەرامبەر ئازادکردنی، دوای ئەوەشی ئەو هاووڵاتییە پارەکەی بۆ دراوە ئازادکراوە.
باس لەوەشکراوە، کە دەیان هاووڵاتی لەدانیشتوانی گوندەکانی سنووری عەفرین لەلایەن هێزەکانی سوپای تورکیاو چەکدارە هاوپەیمانەکانی ئەو سوپایەوە، ئەشکەنجەی سەخت دراون یان رفێندراون و لەبەرامبەر ئازادکردنی داوای پارە دەکرێت.