TR KU SO
FB X
Cîhan

عەلی سیستانی داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات

سارا
Yazar
📅 20 Aralık 2019 21:52

پەیامی کورد   ...   عەلی سیستانی داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات .

عەبدۆلمەهدی كەربەلایی نوێنەری عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق ڕایگەیاند، "دەبێت یاسای هەڵبژاردن هەمواربكرێتەوەو بەزووترین كاتیش هەڵبژاردنی پێشوەخت بۆ دەربازبوون لەقەیرانەكان ئەنجام بدرێت".
لەووتاری هەینیدا، نوێنەری سیستانی ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی دەبێت بەزوترینكات ڕێكەوتن لەنێوان لایەنەكان بكرێت و خاڵە ناكۆكەكانیان یەكبخرێن و یاسای هەڵبژاردن پەسەندبكرێت، هاوكات دەبێت هەڵبژاردنی پێشوەختیش ئەنجام بدرێت، بەئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت زۆربەی كێشەكان چارەسەر دەكرێن".
جەختیشی كردەوە، هەڵبژاردنی پێشوەخت دەبێتە رێگەچارەسەر بۆ دەربازبون لەو قەیران و ئاڵۆزیانەی ئێستا عێراق تێیكەوتوە.
نوێنەری سیستانی باسی لەوەشكرد، "كە چاوەڕواندەكرێت پێكهێنانی حكومەتی نوێ لەدوای هەڵبژاردنەكان كاتێكی زۆر نەخاینێت، بە ڕەچاوكردنی پێویستیەكانی قۆناغی ئێستا، جارێکی دیکە عێراق پێگەی بەهێزی خۆی بۆ بگەڕێتەوەو دەست بەجێبەجێكردنی یاسای چاكسازی بكات".

Paylas: