عێراق مانگی رابردوو زۆرترین نه‌وتی هه‌نارده‌ی چین كردووه
پەیامی کورد... عێراق مانگی رابردوو زۆرترین نه‌وتی هه‌نارده‌ی چین كردووه
گومرگی چین له ئاماریكدا ئاشكرایده‌كات ، عێراق له مانگی رابردوودا زۆرترین نه‌وتی بۆ چین دابین كردووه و بووه‌ته سێیه‌م گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری نه‌وت بۆ ئه‌و وڵاته.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی گومرگی چین له مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا، عێراق چوار ملیۆن و 720 هه‌زار تۆن نه‌وتی هه‌نارده‌ی چین كردووه كه ده‌كاته 34 ملیۆن و 456 هه‌زار به‌رمیل، سه‌رجه‌م ئه‌و نه‌وته‌ش راده‌ستی پاڵاوگه حكوومه‌ییه‌كانی چین كراوه.
هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ چین به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو، سه‌رووی ملیۆنێك و 148 هه‌زار تۆن زیادی كردووه و به رێژه‌ی 15.3% هه‌ڵكشاوه.
لە مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه تا مانگی نیسان، 20 ملیۆن و 420 هه‌زار تۆن نه‌وتی هه‌نارده‌ی چین كردووه
به‌گوێره‌ی مێدڵست نیوز، عێراق له مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه تا مانگی نیسان، 20 ملیۆن و 420 هه‌زار تۆن نه‌وتی هه‌نارده‌ی چین كردووه كه به گشتی ده‌كاته 149 ملیۆن و 66 هه‌زار به‌رمیل.
به‌پێی ئاماره‌كانی گومرگی چین، سعوودیه به هه‌نارده‌ی هه‌شت ملیۆن و 460 هه‌زار تۆن نه‌وت له مانگی نیساندا كه بۆ هه‌ر رۆژێك ده‌كاته دوو ملیۆن و 58 هه‌زار به‌رمیل، زۆرترین نه‌وتی هه‌نارده‌ی چین كردووه. رووسیا به دووه‌م هه‌نارده‌كاری نه‌وت بۆ چین هه‌ژمار ده‌كرێت.