TR KU SO
FB X
Cîhan

بایدن : دەبێ لەگەڵ هەڵئاوسانی بەرز ژیان بکەن

سارا
Yazar
📅 13 Haziran 2022 13:35
پەیامی کورد    ...   بایدن : دەبێ لەگەڵ هەڵئاوسانی بەرز ژیان بکەن

سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند : ئێمە بۆ ماوەیەک لەگەڵ هەڵئاوسانی بەرز ژیان دەکەین و دەبێ ئەم حاڵەتە قەبووڵ بکەن .

هەڵئاوسانی بەکارهێنەر لە ئەمریکا لە یەک ساڵی کۆتایی بە مانگی مەی بۆ بەرزترین ژمارەی خۆی لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوو بە واتا ٨.٦٪ گەیشت .

زانیاری و هەواڵگری وەزارەتی کاری ئەمریکا نیشان دەدات زۆرترین بەرزبوونەوەی بەهای پەیوەندیدار بە بەنزین و هەروەها مەواددی خواردەمەنی بووە .

Paylas: