TR KU SO
FB X
Cîhan

بایدن: "دڵمان لای زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزەکانە"

Navas Jan
Admin
📅 09 Şubat 2023 18:03

پەیامی کورد... بایدن: "دڵمان لای زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزەکانە"


سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ئەو بوومەلەرزانەی کە تورکیا و سووریای گرتەوە، رایگەیاند: ئەمە یەکێکە لە خراپترین بوومەلەرزەکان کە لە میانی زیاتر لە 100 ساڵدا روو بدات.

جۆ بایدن لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتی ویسکانسن لەبارەی پلانە ئابوورییەکان گوتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: گەلی ئەمریکا دڵی لای زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزەکانی تورکیا و سووریایە و نزایان بۆ دەکەن، وتیشی: ئەمە یەکێکە لە خراپترین بوومەلەرزەکان کە لە میانی زیاتر لە 100 ساڵدا روو بدات.

ئاماژەی بەوەشكرد، بوومەلەرزەکە بەشێوەیەکی باوەڕپێنەکراو بەهێز بوو، بووە هۆی پاشلەرزەی زۆر و روودانی بوومەلەرزەی دووەم. دڵمان لای زیانبەرکەوتووانی ئەم تراجیدیایەیە.

ئەوەشیخستەڕوو، ئەمریکا بە تیمەکانی گەڕان و پشکنینیشەوە بە تەواوی پشتیوانی لە تورکیای هاوپەیمان لە ناتۆ دەکات. ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی و یەکەکانی سوپای ئەمریکا لە ئەورووپا ئامادەی هاوکاریکردنی ناوچە کارەساتبارەکانی تورکیان.

ئەوەشی ووت: هەر لە یەکەم رۆژی بوومەلەرزەکەوە دەستمان کردووە بە چالاکییەکان لەو پێناوەدا، ئەگەر ناوچەکە (لە سووریا) لەلایەن هەر لایەنێکیشەوە کۆنترۆڵ کرابێت، ئەمریکا یەکێکە لە بەخشەرە بەناوبانگەکان بۆ رزگارکردنی ژیانی مرۆڤ.

جۆ بایدن جەختی لەوە کردەوە کە پێداگیرین لە بەڵێنەکانیان بۆ ئەوەی لە کاتی پێویستدا هاوکاری بۆ گەلی تورکیا و سووریا رەوانە بکەن.

Paylas: