Cîhan
بە هۆی بۆمبارانی کردنی فڕۆکەکانی ئیسرائیل ٩ ئەندامی میلیشیای سەر بە ئێران و حزبۆلڵای لۆبنان کوژران
پەیامی کورد ... بە هۆی بۆمبارانی کردنی فڕۆکەکانی ئیسرائیل ٩ ئەندامی میلیشیای سەر بە ئێران و حزبۆلڵای لۆبنان کوژران
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ٩ ئەندامی میلیشیاکانی سەر بە ئێران و حزبۆڵلای لۆبنان لە ئاکامی بۆمباران کردنی ئاسمانی ئەرتەشی ئیسرائیل لە دژی بنکە و مۆڵگەکانی ئەوان لە بادییە ی ڕاۆژهەلاتی حۆمس لە سووریا کوژران
چاودێری مافی مرۆڤ لە سووریا ڕایگەیاند شەوی دووشەممە ٢٧ی ئەیپریل و بە دوای هێرشی ئاسمانی ئیسرائیلەوە لە دژی بنکە و بارەگاکانی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە ناوچە جیاوازەکانی حۆمس لەوانەش تدمر ٩ میلیشیای سەربازی کوژران