بە هۆی هەڵکردنی ئاڵای ئیسرائیل لە لایەن گەورە ڕاوێژکاری نەمسا وە ئەردۆغان " لەعنەت " دەنێرێت
پەیامی کورد ... بە هۆی هەڵکردنی ئاڵای ئیسرائیل لە لایەن گەورە ڕاوێژکاری نەمسا وە ئەردۆغان " لەعنەت " دەنێرێت .
ڕابەری تورکیا ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان ووتی کە لە دوای هەڵکردنی ئاڵاکانی ئیسرائیل لە ئیدارات و فەرمانگەکانی فێدراڵی ئۆتریش " لەعنەت " لەم ووڵاتە دەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک پێشتر گەورە ڕاوێژکاری نەمسا لەگەڵ ئیسرائیل هاوخەمی و هاوسۆزی خۆی ڕاگەیاندبوو و لە پەیامێکی تویتەری دا نووسی کە بە نیشانەی یەکگرتوویی و هاوخەمی لەگەل ئیسرائیل ئاڵای ئەم ووڵاتە لە بەرزایی نووسینگەی کارەکەی خۆی هەڵدەدات .
لە دوای نووسینگەی گەورە بەرپرس ، وەزارەتی دەرەوەی ئەو ووڵاتەش پاڵپشتی پێداگرانەی خۆی بەرامبەر ئەمنییەتی ئیسرائیل ڕاگەیاند .
لە هەما حاڵدا ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە کاردانەوە بەم هەنگاوەی ئۆتریش ووتوویەتی : " دەوڵەتی نەمسا کە ئاڵای ئیسرائیل لە سەر باڵەخانەی گەورە ڕاوێژکارەکەی هەڵکردووە ، " لەعنەت ی " لێدەکەم .
هەڵکردنی ئاڵای ووڵاتێکی تێرۆریستی بە مانای هاوبەشی کردن لە ترس و وەحشەت و تۆقاندن ە . ئەو ووتی کە ئۆتریش لە هەوڵدایە موسڵمانان ناچار بکات تێچووی کۆمەڵکوژ کردنی یەهوودییەکان لە لایەن ووڵاتە بدات .