TR KU SO
FB X
Cîhan

بەهۆی بومەلەرزەكانەوە زیاتر لە 10 هەزار سوریی گەڕاونەتەوە وڵاتەكەیان

Navas Jan
Admin
📅 19 Şubat 2023 21:46

پەیامی کورد... بەهۆی بومەلەرزەكانەوە زیاتر لە 10 هەزار سوریی گەڕاونەتەوە وڵاتەكەیان

خلوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا رایگەیاند: هەندێك لانەی فیتنەو خراپەكاریی دەنگۆی لێشاوی پەنابەرانیان لە سنورەكانەوە بڵاوكردەوە، دەركەوت تەواوی ئەو دەنگۆیانە دورن لە راستییەوە.
خولوسی ئاكار هێڵی سنوریی وڵاتەكەی لەگەڵ سوریا بەسەر كردەوەو سەردانی ئەو بنكە سەربازیانەی كرد كە لەخاڵی سفری سنور دانراون و باسی لەوە كرد كە هیچ هاتنەناوەوەیەك بۆ وڵات روینەداوە بەڵكو بە پێچەوانەوە سورییەكان گەڕاونەتەوە وڵاتەكەیان و لە دوای رودانی بومەلەرزەكانەوە، 10 هەزار و 633 سوریی بەخواستی خۆیان گەڕاونەتەوە وڵاتەكەیان.

Paylas: