Cîhan
بە هۆی تەقینەوە لە رێستورانتێک لە کەنەدا ١٥ کەس بوونە قوربانی
بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی دەستکرد، لە ریستۆرانتێکی هیندی لە شاری میسی سوگای ئەیالەتی ئەنتاریۆی کەنەدا، بە لانیکەمەوە ١٥ کەس برینداربوون، باری تەندروستی سێ کەس لە بریندارەکان ناجێگیرە.
بەرپرسانی کەنەدی ئاماژە بەوە دەکەن دوو کەسی نەناسراو ڕۆژی پێنجشەممە چوونەتە ناو ڕێستۆرانتێکەوە لە شاری میسی سوگا و بۆمبێکیان تەقاندۆتەوە کە لە ئەنجامدا 15 کەس برینداربوون و خۆشیان هەڵهاتوون.
پۆلیسی کەنەدا بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک لە دوو پیاوی دەمامکدار لە سەر تویتەر، داوای لە هاوڵاتیان کردووە، بۆ دۆزینەوەی هێرشبەران هاوکار بن.
تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان ڕانەگەیاندووە.
شاری میسی سوگا، لە ٣٢ کیلۆمەتری تۆرنتۆ هەڵکەوتووە . ئەمە لە کاتێکدایە مانگی ڕابردووش لە ئەنجامی هێرشێکی دیکە بۆ سەر تۆرنتۆ، ١٠ کەس کوژران و ١٥ کەسی دیکەش برینداربوون.