TR KU SO
FB X
Cîhan

بە هۆی تووشبوونی زۆربەی پەرلەمانتاران بە کۆرۆنا پەرلەمان ناتوانێ کارەکانی خۆی بکات

سارا
Yazar
📅 16 Temmuz 2020 19:20

پەیامی کورد     ...    بە هۆی تووشبوونی زۆربەی پەرلەمانتاران بە کۆرۆنا پەرلەمان ناتوانێ کارەکانی خۆی بکات

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، كۆمەڵێك پرسیاریان لە حكوومەتی عێراق كردووە و ووڵامیان ناداتەوە. دەشڵێ: "پەرلەمان بە ھۆی كۆرۆناوە ناتوانێ كۆببێتەوە، بۆ ئەوەی بانگھێشتیان بكەین و داوای ڕوونكردنەوەیان لێ بكەین".

دكتور ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند : " ئێمە وەكوو لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق چەندین پرسیارمان لە ڕووی داراییەوە ئاراستەی حكوومەت و وەزارەتی دارایی كردووە، بەڵام ووڵامی پەرلەمان نادەنەوە و بە ھۆی ئەوەی نەخۆشی كۆرۆناوە پەرلەمانیش ناتوانێ كۆببێتەوە، بۆیە ناتوانین حكوومەت بانگھێشتی پەرلەمان بكەین".

بڕیاردەری لیژنەی دارایی ووتیشی: "چەندین كارمەندی ئێمە لە پەرلەمان بە ھۆی كۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە و ژمارەیەكی زۆری پەرلەمانتارانیش تووشی كۆرۆنا بوونە، بۆیە پەرلەمان جارێ ناتوانێ بەو شێوەیە كۆببێتەوە".

دەشڵێ: "دوای دەستبەكاربوونی حكوومەت، تا ئێستا ھیچ ھەماھەنگییەك لە نێوان پەرلەمان و حكوومەت نییە و چاوەڕێی باشبوونی دۆخی تەندرووستی دەكەین لە عێراق".

Paylas: