TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... ئەبوو مەهدی مۆهەندێس : هێرشی ئاسمانی بۆ سەر حەشدی شەعبی زۆر گران لە سەر ئەمریکا دەکەوێت

سارا
Yazar
📅 30 Aralık 2019 04:41

پەیامی کورد    ...    ئەبوو مەهدی مۆهەندێس : هێرشی ئاسمانی بۆ سەر حەشدی شەعبی زۆر گران لە سەر ئەمریکا دەکەوێت .

بە پێی زانیارییەکان دوابەدوای هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی و حێزبۆڵلای عیراق ، ئەبوو مەهدی مۆهەندێس ڕابەری گرووپی چەکداری حەشدی شەعبی لە پەیامێکی تویتەریدا ڕایگەیاند : وولامی ئێمە بە هێرشەکەی هێزی ئاسمانی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سەر بنکەکانی کەتائێبی حێزبۆڵڵا بۆ هێزەکانی ئەمریکا لە ناو خاکی عێراق زۆر قورس و گران دەبێت چاوەڕێ بکەن !!!

هەر لە سەر ئەم هەواڵە کەتائێبی حێزبۆڵڵا ڕایانگەیاندووە : ئێمە چاوەڕێی فەرمانی هێرشین بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ناو خاکی عێراق .

ئەبوو ئەحمەد بەسری فەرماندەی سەربازی کەتائێبی حێزبۆڵڵا ڕایدەگەێنیت : هێزەکانی ئێمە بۆ هێرش کردن بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا لە ئامادەباشی تەواودان .

 

Paylas: