TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... دوای جەڵتە لێدانی ئەردۆغان ئەم جارە هەڵبژاردنەکان دووبارە دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 08 Nisan 2019 23:28

پەیامی کورد  ...   رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا گومانی زیاتری خستەسەر هەڵبژاردنەکان و رایگەیاند هەڵبژاردنەکانی ئێستامبول بەتاوانێکی رێکخراو شێوێنراوە و ئاماژەی بەئەگەری دووبارەکردنەوەی هەلبژاردن لەوشارەکرد.

بەپێی هەواڵێک لە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ، ئەمرۆ دووشەممە پێش بەجێهێشتنی ووڵاتەکەی بۆ بەشداریکردن لەکۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتینی سەرۆکی ڕووسیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رایگەیاند سندوقەکانی هەڵبژاردن لەئێستامبول بەتاوانێکی رێکخراو شێوێنراون.

وەک ئاماژەیەک بۆ ئەگەری دووبارەکردنەوەی هەلبژاردنەکان، ئەردۆغان ووتوویەتی لەزۆربەی ووڵاتانی گەورەی وەک ئەمریکا کاتێک جیاوازی دەنگ لەنێوان دووکاندیدی رکابەردا کەمتر لەسەدا یەک دەبێت هەڵبژاردنەکان دووبارە دەکرێنەوە لەبەرئەوەی زۆرینە دڵخۆشبن بەئەنجامی زیاتری هەڵبژاردنەکان.

ئەم هەلوێستەی ئەردۆغان و ڕەتکردنەوەی ئەنجامی هەلبژاردنەکان لەلایەن پارتەکەیەوە، پارتی دادو گەشەپدان " ئاک پارتی " ،  نرخی دراوی تورکی " لیرە " ی هێنایە خوارەوە پێدەچێت لەسەروبەندی یەکلایکردنەوەی دەنگەکاندا دراوی تورکی داشکاندنی زیاتر بەخۆوە ببینێت.

لای خۆشییەوە كەمال كڵیچدارئۆغڵو، سەرۆكی پارتی كۆماری گەل كە ئۆپۆزسیۆنی دەسەڵاتی ئێستای توركیایە و كاندیدەكەی بۆ پۆستی پارێزگاری ئیستانبوڵ لەگەڵ كاندیدی پارتی داد و گەشەپێدان " ئاكەپە " ی پارتی دەسەڵات لە كێبڕكێیەكی سەختدایە، ئەمڕۆ دوشەممە رایگەیاند، "بە دوبارە ژماردنەوەی دەنگەكان سندوقەكانی دەنگدان دەخاتە مەترسییەوە".

لەهەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا کە کۆتایی مانگی رابردوو ئەنجامدرا، پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار کۆنترۆڵی دو گەورەشارەکەی تورکیا ( ئەستەمبول و ئانکارە)ی لەدەستدا.

Paylas: