TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە    ...    جۆرێکی نوێ لە ڤیرووسی کۆرۆنا دۆزراوەتەوە کە خێرایی بڵاوبوونەوەکەی ١٠ هێندە زیاترە لەوەی ئێستا

سارا
Yazar
📅 01 Eylül 2020 18:04

پەیامی کورد     ...    بەپەلە    ...    جۆرێکی نوێ لە ڤیرووسی کۆرۆنا دۆزراوەتەوە کە خێرایی بڵاوبوونەوەکەی ١٠ هێندە زیاترە لەوەی ئێستا .

زانایانی ئیندۆنیزی ئاشکرایان کرد لە ئێستادا جۆرێکی نوێی ڤیرووسی کۆرۆنا لە ووڵاتەکەیان بڵاوبوەتەوە، کە پێشتر لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئاڵمانیا و مالیزیا بڵاوبوەتەوە و مەترسییەکی زۆری هەیە.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی The Jakarta Post، لە ئێستادا جۆرێکی نوێی ڤیرووسی کۆرۆنا لە جۆری "D614G" لە ئیندۆنیزیا بڵاوبوەتەوە، کە پێشتر  ئەو جۆرەی ڤیرووسەکە وولاتەکەدا بوونی نەبوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو جۆرە لە ڤیرووسی کۆرۆنا بۆ یەکەمین جار لە مانگی ئایاری ئەمساڵ لە ئاڵمانیا دۆزراوەتەوە، لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا زۆر بەربڵاوبوە، لە مانگی رابردووشدا گەیشتوەتە مالیزیا.
بەپێی ووتەی پسپۆڕانی زانستی بیۆلۆژی لە پەیمانگای Eikman-ی ئەندۆنیزی، خێرایی بڵاوبوونەوەی ئەو وەچە نوێیەی ڤیرووسی کۆرۆنا بە پێی ڕەوشی دەورووبەری دەگۆڕێت، بەڵام بە گشتی دەتوانێت ١٠ هێندە خێراتر لە ڤیرووسی کۆرۆنای بنەڕەتی بڵاوبێتەوە.
باس لەوەش دەکەن، ٤٠% توشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا توشی ئەو جۆرە نوێیەی ڤیرووسەکە بوان، زۆرینەی واکسەنە پەرەپێدراوەکانی جیهانیش هەر لە دژی ئەو جۆرەن.
پێشتر زانایانی جیهان ئەوەیان رایگەیاندباو، لە رێگەی واکسەنی کۆرۆناوە دەتوانرێت دژە تەنی جۆری EY6A لە جەستەی مرۆڤدا دروستبکرێت، کە بەرگری جەستەی کەسەکە بەرانبەر ناوەکە ترشی RNA-ی ڤیرووسەکە پەیدا بکات، ئەوەش وەک رێگایەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤیرووسەکە بەکاردەهێنرێت.

Paylas: