TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... هێرشی ئاسمانی کرایە سەر مەقەڕڕی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران لە عێراق

سارا
Yazar
📅 19 Temmuz 2019 20:53

پەیامی کورد    ...  هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی نەناس بۆ سەر مەقەڕڕی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران

کاتژمێرێک پێش ئێستا هێرشی ئاسمانی  لە ڕێگای فڕۆکەگەلی نەناس کرایە سەر مەقەڕڕی هێزەکانی حەشدی شەعبی و کوژرانی ئەندامانی حزبۆڵڵای لۆبنان و سوپای پاسداران لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەلاحەددین لە عێراق

هەر بە پێی ئەم هەواڵە شەورای قەبیلەکانی عەرەب بە الحدث یان ڕاگەیاند : ئەو ئۆردووگایەی کە کراوەتە ئامانج زیاتر لە ٤٦٠ بەندکراوی هەیە .

هەروەها مووشەکگەلی بالستیکی و سیستەمگەلی هاوێشتنی ئەم مووشەکانە هەر لە ناو ئەم ئۆردووگا سەربازییە دا بووە .

ئەم ئۆردووگا سەربازییە لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین ی عێراق ە و سەر بە حزبۆڵڵای لۆبنان و سوپای پاسدارانی ئێرانی بووە و لە ڕێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی نەناسەوە کراوەتە ئامانج .

دانیشتنی فەرماندەکانی ئێرانی لەم ئۆردووگایەی میلیشیا سەربازییەکاندا لە کاتی بۆمباران کردنی ئەم ئۆردووگایەدا لە ڕێگای دوو فڕوکەی بێفڕیکەوانەوە کە بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری الحدث ژمارەیەکی زۆر کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە .

Paylas: