TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... لە هێرشی سەر مانۆڕی سەربازی ئەهواز زیاتر لە ٩٠ کەس کوژران و بریندار بوون

سارا
Yazar
📅 24 Eylül 2018 15:22

وزیری ئێستێخباراتی ئێران لە دەست بەسەر کردنی هەندێک لە بکەرانی هێرشەکەی سەر مانۆڕە سەربازییەکەی ئەهواز هەواڵ دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، سەید مەحموود عەلەوی وەزیری ئێستێخباراتی ئێران لە مەراسێمی بەڕێکردنی کوژراوانی هێرشەکەی سەر مانۆڕە سەربازییەکەی ئەهواز ووتی : یەک بە یەکی بکەرانی ئەم هێرشە دەگەنە سزای کارەکەی خۆیان . هەروەها ڕایگەیاند : هەندێک لەو کەسانەی کە دەستیان لەم هێرشەدا هەبووە دەستبەسەر کراون .

جێگای ئاماژە پێدانە ڕۆژی ٢٢ سێپتەمبەری ٢٠١٨ ، ٣٠ خولەک پێش دەست پێکردنی مانۆڕی سەربازی هێزە چەکدارەکانی ئامادەبوو لە ئەهواز بە بۆنەی دەستپێکی حەفتە بەرگری پیرۆز لە ئێران لە شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق ، لە ناکاو چەن کەسێک لە ناو جەماوەری خەڵکیدا لە کاتێکدا کە خەڵک تەماشای مـانۆڕەکەیان دەکرد ، دەستیان کرد بە دەستڕێژی گوللە . هەروەها دەوترێ دوو کەس بە چەکی گەرم دوای دەستڕێژی گوللە بەرەو ڕووی خەڵک بە تەمای هێرش کردن بوونە بەرەو جێگای کە ڕۆحانی لێ بووە کە لە ڕێگای هێزەکانی چەکدارییەوە بریندار دەکرێن . لەم هێرشەدا لانیکەم ٣٠ کەس کوژران و زیاتر لە ٦٠ کەسیش بریندار بوون .

هەروەها سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 24/9/2018 ، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئێرانی و نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی ، ڕێبەری باڵای ئێران، تەرمی کوژراوانی سوپای پاسدارانی ئێران بە خاک سپێردرا.

Paylas: