بەپەلە ... لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر سوپای قودس " چوار سەربازی ڕووسی " گیانیان لە دەستدا
پەیامی کورد ... دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ چەند ناوچەیەکی سووریا بەمەبەستی لێدانی سووپای ئێران لەو ووڵاتە، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند لە هێرشەکەی ئەمڕۆ چوار سەربازی ڕووسی گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ڕاپۆرتێک ، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لە هێرشەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیل دا چوار سەربازی ڕووسی گیانی لەدەستداوە.
ئەمرۆ کاتژمێر ٢ و ١١ خولەکی شەو فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژئاوا و باشووری سووریای کردە ئامانج و ٣ هێرشی مووشەکی ئەنجامدا. لە روونکردنەوەیەکدا سووپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، “لە ئەنجامی هێرشەکەدا چوار سەربازی سووری گیانی لەدەستدا و ٦ی دیکەش برینداربوون. بەشێکی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی شام زیانی بەرکەوتووە”.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاندبوو زیاتر لە ٣٠ مووشەکی کروز لەلایەن سووپای ئیسرائیلەوە فرێدراوە و سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەو ووڵاتە هەموویانی پوچەڵکردووە.
لەلایەکی دیکەوە سوپای ئیسرائیل هۆکاری هێرشەکەی بۆ هەبوونی فەیلەقی قودسی سەر بە سووپای پاسدارانی ئێران گەڕاندووەتەوە.