بەپەلە ... لە ئێران جگە لە مەترسی کرۆنا بۆ سبەی دووشەممە هۆشداری مەترسیدار ڕاگەێندرا
پەیامی کورد ... لە ئێران جگە لە مەترسی کرۆنا بۆ سبەی دووشەممە هۆشداری مەترسیدار ڕاگەێندرا
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە میدیاکانی ناوخۆی ئێران جگە لە مەترسی ڤیرووسی کرۆنا کە ئێستا هەموو ئێرانی خستووەتە مەترسییەوە بەڕیوبەری گشتی بەڕیوبەرایەتی سەرچاوەکانی ئاوی ئێران ڕایگەیاند : بە ئەگەری زۆر لافاوی زۆر بەهێز لەگەڵ هاتنی بای تووند بۆ زۆربەی پارێزگا و شارەکانی ئێران لە سبەی دوای نیوەڕۆوەوە پێش بینی دەکرێت .
بەڕیوبەرایەتی کەشناسی ئێران ڕایگەیاندووە : سبەی ئێران بەرەوڕووی بارینی زۆر بەهێز و بەلێزمە دەبێتەوە بە تایبەتی پاریزگاکانی باشوور و باشووری ڕۆژئاوا ، ناوەند و باکووری ڕۆژئاوای ئێران لەگەڵ هاتنی بای زۆر بەهیز بەرەوڕوو دەبێتەوە و هەر بەم پێیە کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی سەر بە وەزارەتی ووزە بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەرجۆرە دۆخێکی نالەبار لە ئامادەباشی تەواودان .هەروەها پلەکانی گەرما بە شێوەیکی بەرچاو دادەبەزێت .
هاتنی بارینی بەهێز زیاتر پارێزگاکانی ئێسفەهان ، چوارمەحاڵ و بەختیاری ، ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی خووزستان ، ئیلام ، هەمەدان ، قوم ، مەرکەزی ، تاران ، ئەلبۆرز ، کرماشان ، خۆراسانی ڕەزەوی ، باکوور و باشوور هەموو لە مەترسی لافاو سەرڕێژ بوونی ڕۆخانەکاندان .