TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... گەنجێکی ٢٠ ساڵانی ئەڵمانی زۆربەی زانیاری بەرپرسە باڵاکانی ئەو ووڵاتەی دزیوە و هاکی کردوون

سارا
Yazar
📅 10 Ocak 2019 00:44

پەیامی کورد  ...  لە ڕاپۆرتێکدا پۆلیسی ئەڵمانیا تۆمەتبارێکی دەستگیركردووە، كە کاری هاككردن و بڵاوكردنەوەی زانیاری تایبەتی بەرپرسانی ئەو ووڵاتەی ئەنجام داوە و ، لەو کەسانەش ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ئەنجێلا مێركڵ ە.

بەپێی ڕاگەێندراوێكی پۆلیسی تاوانی فیدراڵی ئەڵمانیا  " BKA" ، گەنجێکی تەمەن 20 ساڵی ئەڵمانی دەستگیركراوە کە دانی بەوەداناوە كە ئەنجامدەری ئەو هێرشە ئەلیكترۆنیەی مانگی ڕابردووە ، كە تێیدا زانیاری تاکە كەسی و داراییەكانی سەدان بەرپرسی سیاسی و ڕۆژنامەنووس و كەسانی ناسراوی ئەو ووڵاتەی هاک کردبوو.

ڕۆژی یەكشەممە 6ی جانیوەری 2019 پۆلیسی ئەڵمانیا تۆمەتبارەکەی دەستگیرکرد و ماڵەكەی پشكنیوە، ڕۆژێك پاش دەستگیركردنەكە پۆلیس ڕایگەیاند لەكاتی لێپرسینەوەكەیدا، ئەو کەسە دانی ناوە بە ئەنجامدانی ئەو هێرشە ئەلیكترۆنیە و بە پۆلیسی وتووە "خۆم بەتەنها ئەو كارەم ئەنجامداوە".

سەرچاوە ئەمنییەکان ئەڵمانیا ناسنامەی تۆمەتبارەکەیان ئاشكرا نەكردووە، بەڵام ناسنامەی قوربانیەكان ئاشكراکراون، لەناویشیاندا ڕاوێژكار ئەنگێلا مێركڵ و ئەندامانی پارتی یەكیتی دیموكراتی مەسیحی، هەروەها فرانك واڵتەر شتاینمایر-ی سەرۆكی ئەڵمانیا و بەرپرسانی حزبی سۆشیاڵ دیموكرات یش هەن.

بەشێكی زۆر لەو زانیارییە دزراوانە بڵاوكراونەتەوە و تێیاندا ژمارەی تەلەفۆن و كارتی حسابی " كرێدی كارت " و وێنە و پەیوەندییە نهێنییەكان هەیە، زۆربەی بەرپرسە باڵاكانی ئەڵمانیا  تێوەگلاون جگە لە بەرپرسانی باڵی-ڕاستڕەوی پارتی AfD ئەڵمانی. 

تۆمەتبارەکە بە پۆلیسی وتووە "كاردانەوەكەم بە هۆی بێزاربوونم  بووە لەو لێدوانە گشتیانەی کە بەرپرسە باڵاکان داویانە".

Paylas: