TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسا ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە

سارا
Yazar
📅 03 Ekim 2018 19:49

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ڕۆژی سێ شەممە ٢ی ئۆکتۆبەر ، بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەێندراوێک ڕایگەیاند : دەست بە سەر سەرمایەکانی وەزارەتی ئێستێخبارات و هەروەها دوو شاروەندی ئێرانی دا گرتووە کە گومان دەکرێت پەیوەندییان لەگەڵ ئێستێخباراتی ئێران دا هەبێت. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەم کارەی بە کارێک ناو بردووە بۆ پێشگرتن لە چالاکییەکانی ئێستێخبارات و بە شتێکی گونجاوی زانیوە. هەروەها لە بەشێک لەم ڕاگەێندراوەدا باس لەوە کراوە کە فەڕەنسا سوورە لە سەرئەوەی بەرامبەر بە تیرۆریسم بوەستێتەوە لە ناو خاكی ووڵاتەکەیدا. هەر لەم چوارچێوەیەدا هێزەکانی پۆلیسی فەڕەنسا لە چوارچێوەی چالاکیەکی دژە تیرۆریستیدا هێرشیان کردۆتە سەر ناوەندێکی ئیسلامی شیعە و چەند خانوویەک لە باکووری ئەم ووڵاتە و لەم پەیوەندییەدا چەند کەسیان دەستگیر کردوە. دەوترێت ئەم ناوەندەو ئەم کەسانە سەر بە کۆماری ئیسلامی بوونە.

Paylas: