بەپەلە ... ئێران توونێلێکی درووست کردووە کە لە بواری ژێئۆپۆلێتیکدا دەتوانێ هەموو شوێنەکانی ئیسرائیل و ووڵاتانی عەرەبی لەناو ببات
پەیامی کورد ... کۆماری ئیسلامی ئێران خەریکی درووست کردنی توونێلە بە ئامانجی سەربازییەوە لە سنوورەکانی نێوان سووریا و عێراق .
بەپێی زانیارییەکان ئێران خەریکی درووستکردنی تونێلی ژێر زەوینیە بە مەبەستی کارگۆ کردنی مووشەک و باقی کەل و پەلە قورسە سەربازییەکانی لە ڕۆژئاوای سووریا و عێراق بشارێتەوە. وێنەگەلی سەتەلایتی و " سەرچاوە زانیارییەکانی ڕۆژئاوایی " شاهێدی ئەم هەواڵانەن .
ئەم تونێلانە کە درووستکردنی بەرەو تەواوبوونە لە بواری ژێئۆپۆلێتیکدا وا هەڵکەوتووە کە دەتوانێ هەموو شوێنەکانی ئیسرائیل و ووڵاتانی عەرەبی بکاتە ئامانج.
شوێنی درووست کردنی ئەم توونێلانە بنکەی سەربازی بەناوبانگ بە " ئیمام عەل " یە کە لە سنوورەکانی ڕۆژئاوای سووریا لەگەڵ عێراق ە . بە گوێرەی وێنە سەتەلایتییەکان کە پێش دوو هەفتە گیراون شوێنی درووست کردنی ئەم توونێلانە جێگای شناسایی کردنە . شوێنی چوونە ژوورەوەی توونێلەکە لە دەرەوە داپۆشراوە بەڵام هەڵکۆڵین و درووست کردنەوە هەروا بەردەوامی هەبووە .