TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... ئەرتەشی ئیسرائیل لە سنوورەکانی لەگەڵ لۆبنان تۆپخانە و سیستەمی بەرگری مووشەکی جێگیر کرد

سارا
Yazar
📅 27 Temmuz 2020 17:39

پەیامی کورد     ...     ئەرتەشی ئیسرائیل لە سنوورەکانی لەگەڵ لۆبنان تۆپخانە و سیستەمی بەرگری مووشەکی جێگیر کرد 

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە ئەرتەشی ئیسرائیل ئامادەبوونی سەربازی لە سنوورەکانی لۆبنان بەهێز کردووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک بە پشت بەستن بە سەرچاوەگەلی ئاگادار ڕایانگەیاند : ئەرتەشی ئیسرائیل لە سنوورەکانی لۆبنان ، تۆپخانە و سیستەمی دژە مووشەکی جێگیر کردووە 

لە لایەکی دیکەوە بنکەی هەواڵی دیکە ڕایگەیاندووە : فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە جارێکی دیکە سنووری ئاسمانی لۆبنان یان پێشیل کردووە و هاوکات فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی وولاتی ئیسرائیل لە سەر گوندەکان و شارەکانی حاصیبا و عرقوب تاکوو ئاسمانی جبل الوسطانی و بەرزاییەکانی ڕۆژهەڵاتی جبل الشیخ لە بۆقاع ی ڕۆژهەڵات خراونەتە فڕینەوە .

 

 

Paylas: