بەپەلە ... شەڕی جیهانی سێهەم لە عێراق دەست پێدەکات
پەیامی کورد ... ڕۆژنامەی ئیسرائیلی : شەڕی جیهانی سێهەم " کەنداوی فارس " لە عێراق ەوە دەست پیدەکات .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکانی ڕۆژنامەی هائارتسی ئیسرائیلی شەڕی جیهانی سێهەم لە عێراق ەوە دەست پێدەکات .
ئەم ڕۆژنامەیە بە ئاماژەدان بەوەی کە لەگەڵ زیاد بوونی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دۆهۆڵی شەڕی گەورە لە ناوچەکە بە دەنگ دەرهاتووە و ، گرپە و بڵێسەی ئەم شەڕە لە عێراق ەوە دەست پێدەکات کە تێچووەکەی و کات و ساتی ئەم شەڕە لە هەر دوو شەری یەکەم و دووهەمی جیهانی کەنداوی فارس زۆر زیاتر دەبێت و ئەگەری ئەوە دەدرێت دەست پیکەری ئەم شەرە گرووپ گەلی هاوپەیمان و سەر بە ڕژیمی ئێران بن ..
هەروەها لە هەواڵێکی دیکە دا لە ئاژانسی هەواڵی سی ئێن ئێن هاتووە کە : سوپای پاسداران مووشەکە بالیستی و کرووزەکانی خۆیان لە سەر بەلەمەکانی خۆیان سوار کردووە .
هێزەکانی ئەمریکا لەو باوەڕەدان کە سوپای پاسداران هەر ئان و سات ئەگەری ئەوەی هەیە کە مووشەکە بالیستی و کرووزەکانی خۆیان لە سەر بەلەمە خێراکانی خۆیان سوار بکەن و هێرش بکەن