TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... حەشدی شەعبی عێراقی لە شارەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان بە فراوانی جێگیر کراون بۆ شەڕی گەلی کورد

سارا
Yazar
📅 24 Mayıs 2019 14:27

پەیامی کورد   ...   دوای جێگیر بوونی گرووپێکی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە شاری شنۆ، هەواڵەکان باس لە جێگیر بوونی گرووپێکی دیکەی ئەو هێزە عێراقیەی نزیک لە ئێران لە نێوان شارەکانی سەقز و بۆکان دەکەن.

بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠٠ کەس لە هێزەکانی حەشدی شەعبی بە شێوەیەکی نهێنی لە نێوان شارەکانی سەقز و بۆکان جێگیر کراون.

فەرماندەیەکی سەربازی لە سەقز وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەوهەواڵە ڕایگەیاندووە کە، ئەو هێزانە بە شێوەیەکی تەواو نهێنی لە کەمپی ناسراو بە ”کەمپی دیلە عێراقییەکان“ لە نێوان گوندەکانی ”سەرچاوە  و سەرا“ کە لە سەر جاددەی سەقز بۆ بۆکان هەڵکەوتووە، جێگیر بوونە.

ئەو سەرچاوەیە ڕێژەی چەکدارەکانی حەشدی زیاتر لە ١٠٠ کەس ڕاگەیاندووە کە هەموو جۆرە چەک و چۆڵێکیان پێیە  .

بە ووتەی ئەو سەرچاوە، ناوەندە ئەمنییەکان و هاوکات ئەندامانی لایەنە تووندئاژۆە ئیسلامییەکانی شاری سەقزیان چەکدار کردووە هەتا لە ئەگەری هەرجۆرە ناڕەزایەتییەک لەو کەسانە وەکوو ئامرازی سەرکوت و بە مەبەستی ترساندنی خەڵک کەڵکیان لێ وەربگرن.

 هەروەها هەندێک زانیاریش لە سەر جێگیربوونی ئەو هێزانە لە سنوورەکانی مەریوان و کرماشان بڵاو بووەتەوە لە ئەگەری زانیاری زیاتر ڕایدەگەینین  .....

Paylas: