TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... چیتر سووتەمەنی نادرێتە فڕۆکەکانی ئێران

سارا
Yazar
📅 03 Kasım 2018 01:07

 سزا ئابوورییەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران دەستیپێکرد و بە گوێرەی هەواڵەکان ئەو سزایانە سێکتەری فرۆکەوانیش دەگرێتەوە بەشێوەیەک کە، هەناردە کردنی سووتەمەنی لە لایەن تورکیاوە بۆ فرۆکە ئێرانییەکان قەدەغە کرا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەمڕۆ هەینی ٢ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨، ئەو کۆمپانیایەی کە سووتەمەنی فرۆکە ئێرانییەکانی دابین دەکرد ڕایگەیاند کەوا چیدیکە سووتەمەنی بە فرۆکە ئێرانییەکان نادرێت.

ئەو کۆمپانیایەی کە لە تورکیا سووتەمەنی پێویست بۆ فرۆکەکان دابین دەکات ناوی ڤیتۆڵ-ە .

Paylas: