Kurdistan
بەپەلە ... شەنگال لە لایەن فڕۆکەکانی سوپای تورکیاوە بۆردوومان کرا
پەیامی کورد ... شەنگال لە لایەن فڕۆکەکانی سوپای تورکیاوە بۆردوومان کرا
بە پێی زانیارییەکان پێشنیوهڕۆی ئەمڕۆ سوپای تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شارەدێی خانەسۆر-ی سەر بە شنگالی بۆردوومان کرد.
ئەوە سێهەم جارە سوپای تورکیا بۆردومانی شارەدێی خانەسۆر دەکات، دوای ئەوەی چواری ئەم مانگە فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەکیان کرد و بەهۆیەوە سێ شەڕڤانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال " یەبەشە " برینداربون.
رۆژێکی دواتریش فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا گوندی بارێ-یان لە سنووری شارۆچکەی شنگال بۆردوومان کرد.