TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... زۆربەی ڕابەری ووڵاتانی عەرەب پیرۆزباییان لە ناتانیاهوو کرد

سارا
Yazar
📅 17 Nisan 2019 16:11

پەیامی کورد  ...   ناتانیاهوو ، پەیوەندی تەلەفۆنی لە لایەن زۆربەی ڕابەرانی جیهانی عەرەب بە بۆنەی سەرکەوتنەکەی لە هەڵبژاردن ئەم دواییەی پەرلەمانی بە دەست گەیشت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ناتانیاهوو ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکی زۆری لە لایەن ڕابەرانی زۆربەی وولاتانی عەرەب پێ گەیشتووە و ئەم سەرکردانە پیرۆزبایی خۆیان بۆ سەرکەوتنی حزبی لیکوود لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لە ٩ ی ئەپریل ڕاگەیاندووە .

ناتانیاهوو ، کە لە ماراسمێکدا بە بۆنەی پیرۆزی و سەرکەوتنی حزبی " لیکوود " لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا ڕایگەیاند کە ژمارەی هەرە زۆری ڕابەرانی ووڵاتانی عەرەب بە بۆنەی ئەم سەرکەوتنەوە پیرۆزباییان لێکردووە . بە باوەڕی ئەو ، ئەم پەیوەندییانە " دەرگایەکی گەورە بەرەو داهاتوویەکی باشتر و گەشتر بۆ ئیسرائیل دەکاتەوە ".

حزبی لیکوود توانی ٣٦ کورسی لە پەرلەمانی ئیسرائیل بە دەست بهێنێت و بەم شێوەیە لە یەکیەتی میانەڕەو و چەپگەرای " شین و سپی کە ٣٥ کورسییە بە پێش کەوتووە . هەڵبژاردەناکنی پەرلەمان لە ئیسرائیل لە بەرواری ٩ی ئەیپریل بەڕیوەچوو .

Paylas: