بەپەلە ... " زیاتر لە 5000 هەزار چەکداری داعش لە دێرەزۆر هەڵاتوون کە زۆربەیان فەڕەنسی و پاکستانین "
پەیامی کورد ... هێزە کوردییەکان لە نوێترین ئۆپراسیۆنی خۆیان توانیان بەشێکی زۆر لە گوندی باغوزی باکووری لە دێرەزۆر ئازاد بکەن.
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ماڵپەڕێکیی فەڕەنسی، چاودێری مافی مرۆڤی سووری ڕایگەیاند کە پێشڕەوی هێزە کوردییەکانی سووریا و ئازاد کردنی ناوچەکانی ژێردەستی داعش درێژەی هەیە و زۆربەی چەکدارانی داعش خۆیان ڕادەست دەکەن و ژمارەیەکی دیکەشیان لە ناوچەکە هەڵاتوون.
دوای دەست پێ کردنی ئۆپراسیۆنەکان لەم حەفتەیە، زیاتر لە ٥ هەزار چەکداری داعش و بنەماڵەکانیان لە ناوچەی دێرەزۆر هەڵاتوون و چوونەتە ناوچە بیاوانییەکانی باشووری سووریا.
هەروەها هێزە کوردییەکان لە نوێترین ئۆپراسیۆنی خۆیان توانیان بەشێکی زۆر لە گوندی باغوزی باکووری لە دێرەزۆر ئازاد بکەن.
ئەم ناوچەیە دواین ناوچەی بن کۆنترۆڵی داعش لە باشووری ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر بووە و زۆربەی چەکدارانی داعش کە خۆیان ڕادەست کردووە فەڕەنسی و پاکستانی بوون.