TR KU SO
FB X
Cîhan

بەم هۆکارە گرینگە هێلکە هاوکات لەگەل قاوە یا خود چای مەخۆن

سارا
Yazar
📅 13 Aralık 2023 10:20
پەیامی کورد  ...  بەم هۆکارە گرینگە هێلکە هاوکات لەگەل قاوە یا خود چای مەخۆن

هێلکە هاوڕا لەگەڵ قاوە یا خود چا نانی بەیانیانی ئاسایی بۆ زۆرێک لە کەسەکانە . بەڵام پسپۆڕان هۆشداری دەدەن کە خواردنی هاوکاتی ئەمانە دەتوانێ ببێتە هۆکاری ڕوودانی کێشەگەلێک لە تەندرووستی مرۆڤەکان دا .

بە ووتەی کارناسانی مەواددی خواردەمەنی ، لە حاڵێکدا کە لەوانەیە لە واری تام ، هێلکە و قاوە ، تێکەڵەیەکی خەیاڵ ئاوی بێت ، بەڵام کەم کارە لە سوودەکانی تەواوی مەواددی خۆراکی لە هێلکەدا بێ بەشتان دەکات .

قاوە پێکهاتەیەکی تێدایە کە پێی دەوترێت تانێن و پۆلیفینۆڵ کە دەتوانێت ڕێگری بکات لە هەڵمژینی ئاسن و کالیسیۆم لە هێلکەدا. بۆیە باشتر وایە دوای خواردنی هێلکە بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لە خواردنەوەی قاوە یان چا دوور بکەویتەوە.

Paylas: