TR KU SO
FB X
Cîhan

١٢٤ کۆچبەر لە دەریای ئیجە رزگار کران

Navas Jan
Admin
📅 29 Aralık 2020 01:59

پەیامی کورد ... ١٢٤ کۆچبەر لە دەریای ئیجە رزگار کران

 

پۆلیس و پاسەوانى سنوسرى تورکیا ١٢٤ کۆچبەر لەدەریاى ئیجەدا رزگاردەکەن کە بەشێکیان هاوڵاتى عێراقن.

 

دەزگاى لوتکە کە تایبەتە بە کاروبارى پەنابەران بڵاویکردەوە، هێزەکانى پاسەوانى سنوورى تورکیا لەدەریاى ئیجەدا ١٢٤ کۆچبەریان رزگارکردوە کە لەلایەن پۆلیسى سنورى یۆنانەوە گەڕێنرابونەوە بۆ سنورى دەریاى تورکیا.

 

بەپێى راگەیەنراوەکەى دەزگاى لوتکە، ئەو کۆچبەرانەى کە ڕزگارکراون ٥٧ عێراقى و ٥١ سوری و ١٢ ئێرانى و ٤ کۆچبەریشیان ئەفغانى بوون، لەگەڵ ئەوکۆچبەرانەشدا سێ کەس بەگومانى قاچاخچێتى دەستگیرکراون.

Paylas: