TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕێژەی بێکاری لە تورکیا هەروا بەرز دەبێتەوە

Navas Jan
Admin
📅 10 Mart 2021 17:57

پەیامی کورد … ڕێژەی بێکاری لە تورکیا هەروا بەرز دەبێتەوە

 

دەزگای ئاماری توركیا لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای كردووە، رێژەی بێكاری لە توركیا لە مانگی یەكی ٢٠٢١دا گەیشتووەتە ١٢.٢٪، واتە ئێستا سێ ملیۆن و ٨٦١ هەزار كەس لە توركیا بێكارن.

 

دەزگای ئاماری توركیا، رێژەی بێكاری لەناو توێژی گەنجانی ئاشكرا كردووە و لە راپۆرتەكەیدا نووسیویە: "رێژەی بێكاری لە نێوان ئەو كەسانەی تەمەنیان ١٥ ساڵ بۆ ٢٤ ساڵە، گەیشتووەتە ٢٤.٧٪ە، ئەمەش رێژەیەكی مەترسیدارە.

 

دەزگای ئاماری تورکیا ئەوەشی ئاشکرا کردووە لەمەودوا هەموو مانگێك رێژە و ئاماری بێكاری بڵاو دەكەنەوە، تا بەرچاویان روون بێت و رای گشتیش لەو پرسە ئاگادار بێت.

 

بە گوێرەی ئەو داتایانەی ئۆپۆزسیۆنی توركیا بڵاویان كردووەتەوە، رێژەی بێكاری وەكوو خۆی باس ناكرێت و ژمارە و ئامارە ڕاستییەکان دەشاردرێنەوە، چونكە ئەوان بەڵگەیان لایە، كە رێژەی بێكاری لە توركیا ١٩ بۆ ٢٠٪ە و نزیكەی ٩ ملیۆن بێكار لە توركیا هەیە.

 

Paylas: