Cîhan
بەرپرسی دیپلۆماسییەتی ئەورووپا ... لە ئەگەری شەڕ لە نیووان ئێران و ئەمریکا ، ئێمە لەگەڵ ئەمریکا دەمێنینەوە
پەیامی کورد ... یەکیتی ئەورووپا ڕایگەیاند : ئەگەر شەڕی سەربازی لە نێوان ئەمریکا و ئێران ڕووبدات لەگەڵ ئەمریکا دەبین .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان یەکیتی ئەورووپا ڕایگەیاند : لە ئەگەری ڕوودانی شەڕی سەربازی لە نێوان ئێران و ئەمریکا ئەورووپا لە چوارچێوەی ناتۆ لەگەڵ ئەمریکا دەمێنێتەوە .
فێدریکا مووگیرینی بەرپرسی دیپلۆماسییەتی ئەورووپا ، پێشتر ڕایگەیاندبوو ئەگەر شەڕی سەربازی لە نێوان ئێران و ئەمریکا ڕوو بدات بە پێی پەیمانی ناتۆ ئێمە ناچار دەبین لەگەڵ ئەمریکا بمێنینەوە .