Cîhan
باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی به درۆن بۆردومان كرا و دوو سه‌ركرده‌یان كوژران
پەیامی کورد... باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی به درۆن بۆردومان كرا و دوو سه‌ركرده‌یان كوژران
كه‌مێك پێش ئێستا (پێنجشه‌ممه 4ی 1ی 2024)، هێرشی درۆنی كرایه سه‌ر باره‌گایه‌كی بزووتنه‌وه‌ی نوجەبا له شه‌قامی فه‌ڵه‌ستینی شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق.
لەمبارەیەوە میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه كه دوو سه‌ركرده‌ی ئه‌و گرووپه له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانه‌دا كوژران.
بۆردومانكردنی ئه‌و باره‌گایه له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ساڵیادی دامه‌زراندنی سوپای عێراق، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق، به نزمی به ئاسمانی به‌غدای پایته‌ختی عێراقدا ده‌سووڕێنه‌وه.