TR KU SO
FB X
Cîhan

باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە کۆریای باکوور داخرا

سارا
Yazar
📅 28 Mayıs 2020 17:31

پەیامی کورد     ...   باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە کۆریای باکوور داخرا .

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بە پشتڕاستکردنەوەی داخرانی باڵیۆزخانەی ئەم ووڵاتە لە پینگ یانگ ، پایتەختی کۆریای باکوور ، هۆکاری داخرانی کاتی باڵیۆزخانەکەی خۆی بە هۆی کۆرۆناوە ڕاگەیاند .

بە پێی ڕاپۆرتێک وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بە پشتڕاستکردنەوەی داخرانی باڵیۆزخانەی ئەم ووڵاتە لە پینگ یانگ ، پایتەختی کۆریای باکوور ، هۆکاری داخرانی کاتی باڵیۆزخانەکەی خۆی بە هۆی کۆرۆناوە ڕاگەیاند .

پێشتر " کالین کرۆکس " باڵیۆزی بەریتانیا لە کۆریای باکوور لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ، داخستنی باڵیۆزخانەی ووڵاتەکەی لە پیوونگ یانگ و دەرچوونی هەموو کارمەندانی دیپلۆماتیک لە کۆماری کۆریای باکوور ڕاگەیاندبوو .

ئێستا وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا لەمبارەوە ڕایگەیاند کە بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانەکەیان لە کۆریای باکوور بەم بۆنەیەوە بووە کە ڕێکارگەلێک گیراوەتە بەر بۆ هاتن و چوون بۆ کۆریای باکوور ، هەر بۆیە هاتن و چوون و بەردەوامی کاری بۆ کارمەندەکانی ئێمە تووشی کێشە کردووە .

سەرەڕای ئەمانە لەم بەیاننامەیەدا لە سەر بەردەوامی هاوکارییەکان لەگەڵ کۆریای باکوور جەخت کراوەتەوە .

Paylas: