TR KU SO
FB X
Cîhan

بومەلەرزەیەكی بەهێز باشووری فلیپینی هەژاند

Navas Jan
Admin
📅 09 Ocak 2024 19:08


پەیامی کورد... بومەلەرزەیەكی بەهێز باشووری فلیپینی هەژاند

سەنتەری بومەلەرزەزانی جیهانی بڵاویكردەوە، بومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.1 پلەی رێختەر باشووری فلیپینی هەژاند
ئەمڕۆ سێشەممە، سەنتەری بومەلەرزەزانی جیهانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.1 پلەی رێختەر باشووری فلیپینی هەژاند.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی بومەلەرزەکەوە ئاشکرا نەکراوەو و زیانە گیانی و ماددییەكان ڕانەگەیاندراون و لە مانگی تەمموزی ساڵی رابردووشدا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7 پلە لە پارێزگای ئیبرای فلیپین ڕوویدا و بەهۆیەوە 11 کەس گیانیان لەدەستدا و سەدان کەسیش برینداربوون.

وڵاتی فلیپین بەهۆی ئەوەی دەکەوێتە نزیک زەریای هێمن و دەکەوێتە سەر هێڵی ئاگرین بومەلەرزە تێیدا چالاکە و رۆژانە چەندان بومەلەرزە بە پلەی جیاواز لەو وڵاتە روودەدەن.

Paylas: