TR KU SO
FB X
Kurdistan

بومەلەرزەیەكی بەهێز ناوچەی مەندەلی هەژاند

Navas Jan
Admin
📅 29 Ocak 2023 00:32

پەیامی کورد... بومەلەرزەیەكی بەهێز ناوچەی مەندەلی هەژاند

بومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.6 پلە بە پێوەری رێختەر لە شارۆچكەی مەندەلیی باشووری كوردستانی دا و لایەنی پەیوەندیدار داوا لە هاوڵاتییان دەكات بە ئاگاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەن.

ئەمڕۆ شەممە 28 ی كانونی دووه‌می 2023 دەستەی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق ئاشكرایكرد، ئێوارەی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەكی بەهێز لە قەزای مەندەڵیی سەر بە پارێزگای دیالەی دا و هاوڵاتییان هەستیان بە گوڕ و كاریگەرییەكەی كردووە.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، گوڕی بومەلەرزەكە 4.6 پلە بە پێوەری رێختەر بووە و داوای لە هاوڵاتییان كرد بە وریایی و ئاگاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەن و خۆیان لە پڕوپاگەندە دووربگرن.

Paylas: