Cîhan
بومه‌له‌رزه‌یه‌ك باشوری ئێرانی هه‌ژاند
پەیامی کورد... بومه‌له‌رزه‌یه‌ك باشوری ئێرانی هه‌ژاند
بەیانی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه بومەلەرزەیەک ناوچه‌یه‌كی باشوری ئێرانی هەژاند و ناوه‌نده‌كانی چاودێریی بومه‌له‌رزه ده‌ڵێن كه گوڕه‌كه‌ی 5 پله بووه.
بە گوێرەی ناوەندی ئەوروپی بومەلرزەزانی، بومەلەرزەكه لە نزیک شاری بەندەر عەباسی ئێران روویداوه و چەقی بومەلەرزەکە لە قوڵایی 10 کیلۆمەتردا بووە و بە دووری 91 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژئاوای شاری بەندەر عەباس.
به‌پێی زانیارییه‌كان بومەلەرزەکە تا رادەیەک بەهێز بوو، بۆیە لە زۆرێک لە ناوچەکانی دەوروبەری بەندەر عەباس هەستی پێکراوە، بەڵام تا ئێستا زانیاری لەسەر زیانەکان ئاشكرانەبووە.