Cîhan
بوومەلەرزەیەکی بەهێز دەریای هێمنی هەژاند
پەیامی کورد … بوومەلەرزەیەکی بەهێز زەریای هێمنی هەژاند
بەپێی دەستەی ڕوپێوی جیۆلۆجیی ئەمریكی بومەلەرزەیەك بە گوڕی ٥.٩ پلە ناوچەكانی نزیك نیوزلەندای لە زەریای هێمن هەژاندووە.
دەستەكە ئەمڕۆ یەكشەمە ١٤ی ئازار ئاشكرایكرد، بومەلەرزەكە لە قوڵایی ١٠ كیلۆمەتر لە ئەرخەبیل كیرمادیك-ی نزیك لە نیوزلەندا ڕویداوە.
لەكاتێكی پێشتریشدا زانایانی بومەلەرزە ڕودانی لەرزینێكیان بە گوڕی ٥.١ پلە لە نزیك كەناراوەكانی كامچاتكا لە ئەوپەڕی ڕۆژهەڵاتی ڕوسیایان تۆماركرد.