Cîhan
بوومەلەرزەیەکی بەهێز دەریای ناوەڕاستی هەژاند
پەیامی کورد... بوومەلەرزەیەکی بەهێز دەریای ناوەڕاستی هەژاند
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٣ پلە بە پێوەری ڕێختەر، لە قووڵایی دەریای ناوەڕاستەوە، کەنار ئاوەکانی ویلایەتی موگلای هەژاند لە خۆرئاوای تورکیا.
ئەمڕۆ شەممە سەرۆکایەتی ئیداری باری نائاسایی و کارەساتەکان لە تورکیا (ئافاد) بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، چەقی بوومەلەرزەکە لە قووڵایی دەریای ناوەڕاستەوە بووە لە دووری ٢٠.١ کیلۆمەتر لە شاری لاسیتی یۆنانی، ٢٠٣. ٧٩ کیلۆمەتریش لە کەنار ئاوەکانی داچای سەر بە ویلایەتی موگڵای تورکیا دووربووە».
ئەوەش خراوەتەڕوو، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی ٦. ٧٦ کیلۆمەتر لەژێر دەریادا بووە»، لە بەیاننامەکەدا زانیاریی زیاتر لەبارەی زیانی ماددی یان کەوتنەوەی قوربانی نەخراوەتە ڕوو.