TR KU SO
FB X
Cîhan

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ ڕێختەر ژاپۆنی هەژاند

Navas Jan
Admin
📅 10 Nisan 2021 13:40

پەیامی کورد … بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ ڕێختەر ژاپۆنی هەژاند

 

بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی ٥.٢ پلەی ڕێختەر ناوچەیەكی باشووری ڕۆژئاوای ژاپۆنی هەژاند.

 

نوسینگەی نیشتیمانیی كەشناسیی ژاپۆن بڵاویكردەوە، بومەلەرزەكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٠ی نیسانی ٢٠٢١، لە باشووری دورگەی كیوشۆ لە باشووری ڕۆژئاوای ژاپۆن بەگوڕی ٥.٢ پلەی ڕێختەر ڕویداوە، بەبێ ئەوەی ببێتە هۆی تسۆنامی، یان بومەلەرزەی دیكە.

 

نوسینگەكە ئەوەشی ڕونكردەوە، سەنتەری بومەلەرزەكە لە نزیك دورگەی توكارا-ی سەر بە پارێزگای كاجوشیما بووە لە قوڵایی ٢٠ كیلۆمەتردا.

 

هیچ زانیارییەكیش لەبارەی زیانە گیانی و مادییەكانەوە بڵاونەكراوەتەوە.

Paylas: