TR KU SO
FB X
Cîhan

برایان هۆک: ئێران ووڵاتیکی دەوڵەمەندە، بەڵام لەژێر دەسەڵاتی حکوومتی دزەکاندایە

سارا
Yazar
📅 24 Mayıs 2020 16:49

پەیامی کورد    ...    برایان هۆک: ئێران ووڵاتیکی دەوڵەمەندە، بەڵام لەژێر دەسەڵاتی حکوومتی دزەکاندایە

''برایان هوک''، نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە کاروباری ئێران، ڕایگەیاند خەڵکی ئێران لە حکوومەتێک کە نوێنەری ڕاستەقینەی ئەوان بێت بێبەرین و ئێران ووڵاتێکی دەوڵەمەند، بەڵام لەژێر دەسەڵاتی حکوومتی دزەکاندایە.

''برایان هوک'' لە ووتووێژێکدا کە لە بلاوکراوەی ''فارێن پالیسی'' بڵاو بووەتەوە، وتوویەتی: ''ڕێژیمی ئێران لەگەڵ کێشەی ڕەوایی و متمانە لەگەڵ خەڵکی ئێران بەرەوڕوویە. هەڵمەتی گوشاری ئابووری و گۆشەگیری دیپلۆماتیکی لەڕادەبەدەری ئێمە، بووەتە هۆی ئەوەی کە خەڵکی ئێران فەزایەکی زۆرتریان بۆ بڕەخسێت کە داوای حکوومەتێک بکەن کە نوێنەری ڕاستەقینەی ئەوان بێت''.

ناوبراو زیادی کرد کە لە خۆپێشاندانەکانی ساڵی ڕابردوو بینیتان کە لە ٣١ پارێزگا تەنانەت یەک ناڕزایەتیش بە دژی ''ترامپ'' یان گەمارۆکانی ئەمریکا نەبوو، چوونکە خەڵک دەزانێت کە چ کەسێک سەبارەت بە کێشە ئابوورییەکانەوە هەڵەکارە. هەڵەکار خودی ڕێژیمی ئێرانە، نەک ئەمریکا.

Paylas: