Cîhan
داعش کردەوەیەکی تری تیرۆرستی خۆیان لە پێگەکانیان بڵاوکردەوە
دره‌نگانى شه‌وى رابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كدارانى تیرۆرستى داعش هێرشیان كرده سەر گوندى كه‌نعان-ى سه‌ر به‌ناحیه‌ى ڕیاز ، دوای مانه‌وه‌یان بۆ چه‌ند كاتژمێرێك موختارى گونده‌كه ده‌ستگیر ده‌كه‌ن به‌ناوى مه‌حجوب خه‌له‌ف، دوای ده‌ستگیركردنى ناوبراو به‌ده‌ستى چه‌كدارانى داعش ده‌كوژرێت و كۆتایی به‌ژیانى دێت .
داعش دواتر لهپێگهكانى خۆیان وێنه‌ى ساتى كوشتنى موختاری گونده‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه ، بهچاڵاكى بۆ خۆیان له‌قه‌ڵه‌میان دا و وەکو پەیامێک بۆ هەموان كه ئەوان له‌سنوره‌كه‌دا ماون و به‌رده‌وامن لهچاڵاكی و كرداره‌كانیان